بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، سەرپەرشتی، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری کرد و لە میانی کۆبوونەوەکەدا،هەڵوێستی خۆی بەکورتی لەسەر پڕۆژە جێبەجێکراوەکان و ڕێژەی تەواوبوون و شێوازی کارکردن،و بەدواداچوون بۆ ڕێنماییەکانی پێشووی سەبارەت بە ژمارەیەک پڕۆژەی کە لە بەغدای پایتەخت و باقی پارێزگاکان جێبەجێدەکرێن خستەروو.
وەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "سودانی" جەختی کردەوە لەوەی کە هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری ئێستا وێنەیەکی روون و بەرچاو دەداتە هاوڵاتیان،بۆیە سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە، لەسەر گرنگی بەردەوامیدان بە کارکردن بە خێرایی، کە ببێتە هۆی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە تەواوکردن و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کەناڵی سوپا لە بەغدای پایتەخت،و خێراکردن ل تەواوکردنیان، هەروەک دووپاتیشیکردەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی پلان بۆ خزمەتگوزاری پڕۆژەکان،بە ڕێژەیەک بەو پارەیەی کە لەبەردەستدایە،دەبێت ئاراستەی گرنگترین پڕۆژە بکرێت،بەگوێرەی پێویست، بەشێوازی بەڕێوەبردنی دروست ،چونکە پارەی گشتی بەرپرسیارێتی هەمووانە.
ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمرۆی هەڵگرت