لەدەروازەی سنوری شەیب هێزەكانی پۆلیسی میسان تۆمەتبارێك بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكەن

  • 3-02-2018, 00:00
  • +A -A

    میسان – ا ه ع هێزەكانی پۆلیسی میسان، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند لە دەروازەی سنوری شەیب تۆمەبارێكیان دەستگیركردوە كە بڕی (100) گرام مادەی تریاكی پێبووە. لای خۆیەوە رائید جاسم محەمەد بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی میسان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: مەفرەزەیەكی هێزەكانی پۆلیس لە رێی سەگی پۆلیسییەوە لە دەروازەی سنوری شەیب تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بڕی (100) گرام مادەی تریاك و بڕێك مادەی حەشیش و كرستال و چەند پارچە حەبێكی هۆشبەری پێبووە، وتیشی تۆمەتبارەكە رەوانەی بەشی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان كراوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و رەوانەكردنی بۆ دادگا.