لە باكوری ناسریە بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكان دەستگیركرا

  • 18-04-2018, 00:00
  • +A -A

    زیقار – ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زیقار، ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: لە قەزای شترەی باكوری شاری ناسریە بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكانیان دەستگیركردووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیەیە (ا ه ع) نێردراوە، پۆلیسی زیقار رایگەیاند: " هێزێكی نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان لە قەزای شترە بازرگانێكی مادە هۆشبەرەكانیان دەستگیر كردووە كە پێشتر بە پێی مادەی (28) لە یاسای نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مادە هۆشبەرەكان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو"، ئاماژەی بەوەش كرد "دەستكراوە بە تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیدا بەمەبەستی رەوانەكردنی بۆ دادگا".