ئەمڕۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی یەكەم مەشق و ڕاهێنانی خۆی بۆ ئامادەكاری بۆ ئۆگەندا ئەنجام دەدات

وەرزش
  • 17-01-2022, 10:45
  • +A -A

    به‌غدا-(ئ.ە.ع)  
    بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە كاتژمێر (5) بەكاتی بەغدا، هەڵبژاردەی نیشتمانی یەكەم یەكەی مەشق و ڕاهێنانی خۆی لەیاریگای نێودەوڵەتی (شەعب) ئەنجام بدات،مەشق وراهێنانەكانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ئامادەكارییە بۆ یارییە دۆستانەكەی بەرامبەر ئۆگەندایە،كە بڕیارە لە (21)  ئەم مانگە لەیاریگای مەدینەی بەغدا بەرێوەبچێت.
    فەرید مەجید ڕاهێنەری تۆپی پێ لەلێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی الصباح  كە سەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند : ئەو یارییە دۆستانەیە كە لەگەڵ هاوتا ئۆگاندای خۆی ئەنجام دەدات ،ئامادەكارییە بۆ یارییەكانی هەڵبژاردەی (ئیران) و (لوبنان) ە،كە ئامادەكاری بۆ پاڵاوتنی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 وڵاتی قەتەڕ.
    مەجید، وتیشی: نەبوونی سەقامگیریی لە ماوەی شیاوی ئێستادا و گۆڕانكارییە بەردەوامەكان كاریگەری خراپیان لەسەر ئەدا هەبووە و پێویستە ستافی تەكنیكی جێگرەوەیەكی سەركەوتوو ئامادە بكەن بەتایبەتی لەگەڵ پێكانی  دووبارە لە كاتی دەستپێكردنی یارییەكان یان پێش دەستپێكردنی یارییەكانیش، جێگای سەرنجە كە هەڵبژاردەی عێراق  لە 27ی ئەم مانگەدا لە یاریگای ئازادی ڕووبەڕووی هاوتا ئێرانییەكەی دەبێتەوە و دواتر دەچێتە لوبنان بۆ بینینی خاوەن زەوییەكان لە 1ی شوبات لە هەڵبژاردەی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەڕ.