مانچستەر سیتى لە مان یونایتدى بردەوە

وەرزش
  • 6-11-2021, 17:54
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    لە خولى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر دێربى شارەکەى لە مانچستەر یونایتد بردەوە.
    لە هەفتەى 11ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، مانچستەریونایتد لە یاریگاى ئۆڵد ترافۆرد و لە دێربى شارەکەیدا، میواندارى مانچستەر سیتى کرد.
    مان سیتى میوان بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى حەوت و 45دا لەلایەن ئیریک بایلى بەهەڵە و بێرناردۆ سیلڤاوە تۆمارکرد.
    بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتى بە کۆکردنەوەى 23 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا و مانچستەر یونایتدیش بە 17 خاڵ و بەکاتى لە پلەى پێنجەمدا ماوەتەوە.
    لە شەش یارى ڕابردووى پریمەر لیگدا مانچستەر یونایتد تەنیا یەک یارى بردووەتەوە، چوار یارى دۆڕاوە و لە یەک یاریشدا یەکسانبووە.