لیدز یونایتد بردنەوەکانى مان یونایتدى ڕاگرت

وەرزش
  • 25-04-2021, 18:07
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    لە خولى ئینگلتەرا، لیدز یونایتد بردنەوەکانى مانچستەر یونایتدى ڕاگرت و بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
    لە هەفتەى 33ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى لیدز یونایتد لە یاریگاى ئیلاند ڕود، میواندارى یانەى مانچستەر یونایتدى کرد.
    هەردوو یانە چەندین هێرشیان ڕووبەڕووى تۆڕى یەکتر کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوونەبوون و یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
    بەمەش، مانچستەر یونایتد دواى پێنج بردنەوەى لەسەریەک توشى یەکسانبوون هات و لە ئێستادا بە 67 خاڵ لە پلەى دووەمى ڕیزبەندى پریمەر لیگدایە، لیدز یونایتدیش دواى دوو یەکسانبوونى لەسەریەک و بەشێوەیەکى کاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى نۆیەم بەدەستهێنا و 47 خاڵى هەیە.