مانچستەر سیتى پێنج گۆڵى لە ئارسناڵ کرد

وەرزش
  • 28-08-2021, 16:26
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع
    لە خولى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى پێنج گۆڵى لە ئارسناڵ کرد و دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.
    لە هەفتەى سێیەمى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى مانچستەر سیتى لە یارى لوتکەى هەفتەکەدا و لە یاریگاى ئیتحاد، میواندارى یانەى ئارسناڵى کرد.
    مانچستەر سیتى خاوەن یاریگا، بە پێنج گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 7 و 12 و 43 و 53 و 84دا لەلایەن ئیلکاى گۆندۆگان و فیران تۆرێس دوو گۆڵ و گابرێل خیسۆس و ڕۆدریگۆ هێرناندێزەوە تۆمارکرد.
    مانچستەر سیتى، کە یارى هەفتەى یەکەمى بە تۆتنهام دۆڕاند، دووەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و لە ئێستادا بە شەش خاڵ و بەکاتى لە پلەى یەکەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە،