ڕیاڵ مدرید بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئیبارى بردەوە

وەرزش
  • 3-04-2021, 20:55
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    لە خولى ئیسپانیا، ڕیاڵ مدرید بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر لە ئیبارى بردەوە و بەکاتى پلەى دووەمى ڕیزبەندى لە بەرشەلۆنە وەرگرت.
    لە هەفتەى 29ى خولى پلە یەکى تۆپى پێى ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگاى ئەلفرێدۆ دى ستیفانۆ میواندارى ئیبارى کرد.
    یانە مەدریدیەکە بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و گۆڵەکانیش مارکۆ ئەسینسیۆ و کەریم بنزیمە لە خولەکەکانى 41 و 73دا تۆماریانکرد.
    بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید سێیەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 63 خاڵ و بەشێوەیەکى کاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى دووەمى ڕیزبەندى خولەکە بەدەستهێنا.
    یانە مەدریدیەکە جیاوازى خاڵەکانى لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدى پێشەنگ بۆ سێ خاڵ کەمکردەوە و بە جیاوازى خاڵێکیش کەوتە پێش بەرشەلۆنە، کە ئەم بەکاتى بۆ پلەى سێیەم دابەزى، ئیباریش بەشێوەیەکى کاتى لە پلەى 19ى پێش کۆتاییدایە و 23 خاڵى هەیە.