نرخی نەوت 77 دۆلاری تێپەراند

ئابوری
  • 24-09-2021, 09:47
  • +A -A

    بەدواداچون_اەع

    نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا لە بەرزبوونەوە بەردەوامە و، 77 دۆلار و نیوی تێپەڕاند.
    ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕە نێودەوڵەتییەكاندا، یەك بەرمیل خاوی برێنت بە 77 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوە كرا، لەكاتێكدا دوێنێ رۆژەكەی بە 77 دۆلار و 25 سەنت تەواو كرد.
    لە هەمان كاتدا یەك بەرمیل خاوی رۆژئاوای تەكساس، بە 73 دۆلار و 50 سەنت فرۆشرا.