تۆتنهام پێشەنگی ڕیزبەندی گرت به‌بردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر واتفۆرد

وەرزش
  • 29-08-2021, 17:53
  • +A -A

    به‌دواداچون-اه‌ع

    لەخولی ئینگلتەرا تۆتنهام سێیەم بردنەوەی بەدەستهێنا و لە پێشەنگی ڕیزبەندیدا دەبینرێت.
    لە هەفتەی سێیەمی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی واتفۆرد بوەوە.
    تۆتنهام بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆڵەکەش مین سۆن لە خولەکی 42 تۆماری کرد.
    لە یارییەکی تریشدا، یانەی لیدز یونایتد بوە میوانی یانەی بیرنلی و یاریەکەیان بە یەکسانی و بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
    تۆتنهام بە کۆکردنەوەی نۆ خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئینگلتەرا دەبینرێت، واتفۆرد و لیدزیش لە پلەکانی 12 و 16 دان.