ده‌رئه‌نجامى یارییه‌كانى خولى نایاب

وەرزش
  • 17-05-2021, 20:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لەخولی نایابی عێراق زاخۆ لەیاریگای خۆی شکستی هێنا بەرامبەر ئەمانەی بەغدا و هەولێر لە نەفتی بردەوە.
    لەهەفتەی 31 ی خولی نایابی عێراق، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئەمانەی بەغدای کرد.
    یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئەمانە کۆتاییهات، گۆڵەکانیش ستار یاسین و محەمەد جەلال لە خولەکەکانی 35 و 48 تۆماریان کرد و لە خولەکی 54 دا برۆنۆ لیما لێدانێکی سزای بۆ یانەی زاخۆ لەدەستدا.
     لە یارییەکی تریشدا، یانەی هەولێر لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یانەی نەفتی بردەوە، حەیدەر قارەمان و شێرکۆ کەریم گۆڵەکانی هەولێریان کرد و ئەحمەد سەرتیپ تاکە گۆڵەکەی نەفتی کرد.
    بەم ئەنجامانە، زاخۆ بەکۆکردنەوەی 41 خاڵ دابەزی بۆ حەوتەمی ڕیزبەندی و هەولێریش 35 خاڵی هەیە و لە سیانزەی ڕیزبەندیدایە.