عێڕاق وئێران تۆمارنامەیەکی بازرگانی هاوبەشی کۆبوونەوەیەک واژۆ دەکەن

ناوخۆ
  • 6-05-2024, 19:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند کە لەەڵ هاووتا ئێرانیەکەیدا تۆمارنامەیەکی هاوبەش بۆ کۆبوونەوەیەکی نێوانیان واژۆدەکەن.
    وەزارەتی بازرگانی لەبەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وەریگرتووە ڕایگەیاند کە وەزیری بازرگانی ئەسیرداود غرێری وشاندی یاوەری دیدارێکی لەگەڵ جێگری  سەرۆک کۆماری ئێران محمد موخبر ووەزیری ئابووری ودارایی ئێرانی عەلی تەیب نیا سازدا بۆ تاووتوێکردنی چەند بابەتێکی ئابووری و سیاسی و بازرگانی لەپەراوێزی کوبوونەوەکانی لێژنەی عێڕاقی ئێرانی هاوبەش.
    وتیشی لە دیدارەکە بیروبۆچوونەکان نزیک بوون لەیەکدیەوە، بەرپرسەکانی ئێرانیش وەڵامگۆی سەرجەم ئەوپێشنیازانە بوون کە لەلایەن شاندی عێڕاقیەوە پێشکەش کرابوون بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندیەکانی هەردوولابکات.
    هەروەها جەختیشی لەوەکردەوەکە تێگەیشتنی بەرچاو لەدیدارو کۆبوونەوەکاندا بەدیهاتووە کە دەخرێتە چێوەی تۆمارێکی هاوبەشەوە و لەنێوان سەرۆکانی هەردوو شاندەکە واژۆدەکرێن.