لیڤەرپوڵ به‌ دوو گۆڵ له‌ ئه‌ستۆن ڤیلاى برده‌وه‌

وەرزش
  • 10-04-2021, 19:50
  • +A -A


    چاودێرى-اه‌ع


    لە خولى ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەستۆن ڤێلاى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ پلەى چوارەم بەدەستهێنا.


    لە هەفتەى 31ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، یانەى لیڤەرپوڵ لە یاریگاى ئەنفیڵد میواندارى یانەى ئەستۆن ڤێلاى کرد.


    لیڤەرپوڵ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە و دوو گۆڵەکەش محەمەد سەڵاح و ئەلکسەندەر ئارنۆڵد لە خولەکەکانى 57 و 91دا تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەى ئەستۆن ڤێلاش لە خولەکى 43دا لەلایەن ئۆلى واتکینزەوە تۆمارکرا.


    بەم ئەنجامە لیڤەرپوڵ سێیەم بردنەوەى لەسەریەکى لە خولەکەدا تۆمارکرد و بە 52 خاڵ و بەکاتى سەرکەوتنى بۆ پلەى چوارەمى ڕیزبەندى پریمەر لیگ بەدەستهێنا، ئەستۆن ڤێلاش بە 44 خاڵ و بە کاتى لە پلەى دەیەمدا ماوەتەوە.