وەزیری پلاندانان ڕێنمایدا کە پەلە بکەن لە کارکردن بۆ دانانی ئامێری پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکان

ناوخۆ
  • 5-05-2024, 14:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە" محەمەد عەلی تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان،ڕێنمایدا لە پەلەکردن لە تەواوکردنی مەرجەکانی کارکردن بۆ یەکەکانی پشکنینی زێڕ لە فڕۆکەخانەکان، هەروەک جەختی لەسەر گرنگی ئەنجامدانی سەرژمێری کردەوە ،بە هەنگاوێکی گرنگی دانا.
    وەزارەتی پلاندانان،لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- "محەمەد عەلی تەمیم" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان، بەئامادەبوونی هەردوو بریکاری وەزیر و سەرۆکی دەستەی گشتی ئامار و جوگرافیا ، و ژمارەیەک لە  بەڕێوەبەری گشتی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : لە میانی کۆبوونەوەیەکدا، پێداچوونەوە بەو پێشکەوتنانە کرا کە وەزارەت بۆ ئەنجامدانی ڕێکارەکانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان هەنگاوی بۆناوە، هەروەها ئامادەکارییەکانی دەستەی ئامار و زانیاری جوگرافی بۆ جێبەجێکردنی سەرژمێری تاقیکاری لە بیستی مانگی ئایاری ئەمساڵدا، لە بوارە تایبەتەکاندا لە سەرجەم پارێزگاکاندا.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "وەزیری پلاندانان" جەختی لەسەر گرنگی تاقیکردنەوەی سەرژمێریەکە کردەوە، بەو پێیەی هەنگاوێکی گرنگە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی سەرژمێری گشتی، هەروەک جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوون بە چوارچێوە کاتی پلانی کار، و گرنگیدان بە پرۆسەی ڕاهێنان.
    هەروەها ڕاگەیەندراوەکە ڕوونیکردۆتەوە:- کە  لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا  لەسەر ئەو ڕێوشوێنانەی دەزگای ناوەندی بۆ ستانداردکردن و کۆنترۆڵکردنی کوالیت سەبارەت بە دەستەبەرکردن و دانان و کارپێکردنی یەکەکانی مەشقکردن بۆ پشکنین و دیاریکردنی و هەندێک کەل و پەلی تایبەت لە فڕۆکەخانەکانی عێراق، و دابینکردنی ئامێر و پێداویستییەکانی تاقیگە.
    وەزیری پلاندانا،ڕێنمایدا بە  لایەنە پەیوەندیدارەکان،کە پەلە بکەن لە دانانی ئامێری پشکنینی زێرلە تەواوی فرۆکەخانەکان.