وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رزترین ئاستى توشبون وگیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا له‌ عێراق تۆمار

ناوخۆ
  • 27-07-2021, 16:02
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند به‌رزترین ئاستى توشبون وگیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركرد.
    له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ت كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 12185 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا و لەبەرامبەردا 8547 تووشبوو چاکبووەتەوە".
    هاوکات لەراگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە 71 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و لەو ماوەیەشدا 111122 کەس ڤاکسینی کۆڕۆنایان وەرگرتووە.