رامۆس له‌ لیستی یاریزانانی ئیسپانیا بۆ جامی یۆرۆ نیه‌

وەرزش
  • 24-05-2021, 14:00
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع
    لیستی یاریزانانی ئیسپانیا بۆ جامی یۆرۆ بڵاوکرایەوە و سێرجیۆ ڕامۆس بانگهێشتنەکرایەوە.
    لویس ئینریکی ڕاهێنەری ئیسپانیا پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ جامی یۆرۆی 2020 بڵاوکردەوە کە لە 24 یاریزان پێکهاتووە و هیچ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدریدی بانگهێشتی جامەکە نەکردووە.
    لە لیستەکەی ئیسپانیا هەریەک لە سێرجیۆ ڕامۆس و کارڤاخاڵ دوورخراونەتەوە و بۆ یەکەکەمجاریش لاپۆرتی بەرگریکاری مانچستەر سیتی بانگهێشتکراوتەوە دوای ئەوەی بڕیاریدا یاری بۆ هەڵبژرادەی ئیسپانیا بکات لە بردی فەرەنسا.
    لە گرنگترین یاریزانانی ئیسپانیا بۆ جامی یۆرۆ هەریەک لە دی خیا و ئەلبا و ئەزپلیکوێتا و پیدری و کۆکی دەبینرێن، لە هێڵی پێشەوەش بانگهێشتی مۆراتا و ئاداما تراورێ و   جیرارد مۆرینیۆ کراون.
    ئیسپانیا لە جامی یۆرۆ لە کۆمەڵەی پێنجەمدایە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی سوید و پۆڵەندا و سلۆڤاکیا، یەکەم یاری لە جامەکەشدا لە لە 14 ی مانگی شەشی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید ئەنجامدەدات.