مانچستەر سیتی نازناوی جامی کاراباوی بەدەستهێنا

وەرزش
  • 25-04-2021, 20:50
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع


    مانچستەر سیتی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە تۆتنهامی بردەوە و بۆ هەشتەمجار نازناوی جامی کاراباوی بەدەستهێنا.
    لە یاری کۆتایی جامی کاراباو، بە ئامادەبوونی چوار هەزار هاندەر لە یاریگای ویمبڵی هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و تۆتنهام بەرامبەر یەک یارییان کرد.
    لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن، لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 82 دا ئیمیریک لاپۆرتی گۆڵێکی بۆ مانچستەر سیتی تۆمار کرد و یاریەکەی لە بەرژەوەندی یانەکەی کۆتایی پێهێنا.
    بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتی بۆ هەشتەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی کاراباو بەدەستبهێنێت