تۆخێل: تەنیا بردنەوەمان دەوێت بەرامبەر لیستەر سیتی

وەرزش
  • 15-05-2021, 18:51
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    تۆخێل دوپاتیکردەوە دەبێت بەرامبەر لیستەر سیتی بردنەوە بەدەستبهێنن وەک کاردانەوەیەک دوای شکستەکەیان بەرامبەر ئارسناڵ.
    پێش یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر لیستەر سیتی، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ڕایگەیاند، یاریەکی گەورە چاوەڕێیان دەکات کە یەکەمین یاری کۆتایی ئەوە لەئینگلتەرا.
    تۆخێل وتی: یاریەکی تایبەتە بۆ من، بە باشترین شێوە ئامادەکاریمان کردووە بۆ ئەو یاریە و یاریزانەکانم ئاگادار کردوەتەوە دەبێت بردنەوە بەدەست بهێنن لە پێناو بەدەستهێنانی نازاوەکە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر شکستەکەمان بەرامبەر ئارسناڵ.
    وتیشی: لەم هەفتەیەدا دوو یاری بەرامبەر لیستەر سیتی ئەنجامدەدەین، ئەوان یانەکەی بەهێز و خاوەن راهێنەرێکی زیرەکن، دەبێت بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین چونکە لە هێرشی هەڵگەراوەدا زۆر باشن.
    تۆخێل بڵاویکردەوە، کانتی بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ ئامادەیە و لە یاریەکەی ئارسناڵ بەهۆی هەستکردن بە ئازارەوە لە ماسلوکەکانی قاچیدا بەشداری نەکرد، دڵخۆشی خۆی بە گەرانەوەی ماتیۆ کۆڤاسیچ دوپاتکردەوە کە زیاتر لە مانگێکە بەهۆی پێکانەوە نەیتوانیوە بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.