لیژنه‌ى باڵاى كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان رێنمایی نوێی سەبارەت بە مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە

ناوخۆ
  • 11-04-2021, 19:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى باڵاى كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، رێنمایی نوێی سەبارەت بە مانگی رەمەزانى پیرۆز بڵاوکردەوە.
    جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لەکۆبونەوەی ئەمڕۆیدا رێنمایی نوێی سەبارەت بە مانگی رەمەزان بڵاوکردەوە و بەگوێرەی رێنماییەکانیش هەمو کۆبونەوە و گردبونەوەیەک قەدەغەکراوە و سنورەکانیش بەهەمان مەرج و رێکاری پێشو تەنها بەڕوی جوڵەی بازرگانیدا کراوە دەبن.
    باسی لەوەشکرد، خوێندن لە سەرجەم قوتابخانە و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی و ناحکومی) رادەگیرێت و تەنیا بە رێگەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت، هەروەها خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وەکو پێشو بەشێوەی سیستەمی ئاوێتە بەردەوام دەبێت و وانەی پراکتیک لە کەمپسی زانکۆکان دەخوێندرێت.
    وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و دەمامک ببەستن،  بەپێچەوانەوە روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.