ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیارى نوێى ده‌ركرد

سیاسی
  • 6-04-2021, 21:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   


    ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەدا رەزامەندیی دا لەسەر دامەزراندنی وانەبێژان و فەرمانبەرانی خۆبەخش بەشێوەی گرێبەست، کە لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق کاردەکەن و ژمارەیان دەیان هەزار کەسە.
     
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،دەقی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە وانەبێژان و ئیدارییەکان بڵاوكرده‌وه‌:
     
    - وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان کە لەنێو هەرێمێک رێکنەخراون، گرێبەست دەکەن لەگەڵ وانەبێژان و ئیداری و کارمەندانی خۆبەخش لە کەرتی پەروەردەدا، ئەوانەی فەرمانی کارگێڕی و دەستبەکاربوونیان بۆ دەرچووە، کە لە 1ی ئایاری 2020 خزمەتی خۆڕاییان دەستیپێکردووە، یاخود پێش ئەو مێژووە. پێویستە سەرجەم داواکارییەکان لە 1ی ئەیلوولی 2021 یەکلایی بکرێنەوە، وەزارەتی پەروەردە راپۆرتی مانگانەی خۆی بۆ ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیران بەرزبکاتەوە بۆ روونکردنەوەی رێژەی ئەنجامدانی کارەکانیان.
     
    - کرێی مانگانە بۆ وانەبێژان 250 هەزار دینار و کرێی مانگانەی ئیداری و کارمەندان لە 250 هەزار دینار زیاتر نەبێت، ئەمەش بەپێی رێکارەکانی وەزارەتی پەروەردە بە لەبەرچاوگرتنی بڕوانامەی بەدەستهاتوویان مافەکانی فەراهەم دەکرێت، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە 315ی ساڵی 2019، نابێت پێچەوانەی ئەو بڕیارانە بێت.
     
    - ساڵی خوێندن هاوتای ساڵی تەقویمی بێت، پەیوەست بە کرێی ئەوانەی ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە.
     
    - وەزارەتی دارایی پارە بگوازێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو پارەیەی کە لە یاسای بودجەی ساڵی 2021 تەرخانکراوە.
     
    - راگرتنی دامەزراندنی وانەبێژ لە وەزارەتی پەروەردە.
     
    - ئەو بڕیارە لە مێژووی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت.