وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەوامی خوێندنگاکانی ڕاگرت تاوەکۆ 8ی نیسان

ناوخۆ
  • 25-03-2021, 14:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان  ،ئەمڕۆ پێنجشەممە،بڕیاردراوە جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خوێندن تاوەکو 8ی مانگی داهاتو رابگیرێت.


    لەراگەیەندراوێکدا وەزارەت کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند، "پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە  رێکكەوتی  یەکی 3ی 2021، وە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان، لەبەر زیادبونی رێژەی توشبون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی داخستنی دەرگای قوتابخانەکان.


    ئاماژەی بەوەشکردوە، جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە (حکومی - ناحکومی)  سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی 8ی 4ی 2021.