تورکیا: لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیردا ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤١٩ی دیکە برینداربوونە

  • 30-10-2020, 00:00
  • +A -A

    چاودێرى -اه‌ع

     
    سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا، ئاشکرای کرد ١٢ کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئیزمیر گیانیان لەدەستداوە و ٤١٩ کەسیش برینداربوون.
    سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری بەپەلەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە ئەمڕۆ هەینی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٦ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەرایهیسار سەربە پارێزگای ئیزمیر روویداوە.
    بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ناوەندی ھەماھەنگی تەندروستی رێکخراوی ئافاد وەرگیراون، تا ئێستا ١٢ کەس بەھۆی بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە و ٤١٩ کەسی دیکەش برینداربوون، ھەروەھا ھەڵمەتی گەڕان و رزگارکردن لە ١٧ بینادا بەردەوامە.
    باس لەوەش کراوە کە دوای بوومەلەرزەکە ١٠٧ پاشلەرزە روویانداوە کە ٢١یان لە سەرو چوار پلەوە بوون.
     
    لە راگەیەندروەکەدا باس لەوەش کراوە کە رێکخراوی مانگی سوور سێ چێشتخانەی گەڕۆکی بۆ دابینکردنی خواردن دروست کردووە و خواردنی بەسەر لێقەوماواندا دابەش کردووە.