به‌رزبوونه‌وه‌ى ئامارى قوربانییه‌كانى بوومه‌ڵه‌رزه‌كه‌ى توركیا بۆ 20 كووژراو

  • 25-01-2020, 00:00
  • +A -A

     ئةنقةرة-اةع

     
    سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD)، بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەوانەی بەھۆی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٦،٨ پلە لە شارۆچکەی سیڤریجە لە ئەلعەزیز روویدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ  ٢١ کەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ھەزار و ١٥ کەس.
    ئافاد لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوای بوومەلەرزەکەی سیڤریجە لە کاتژمێر ٠٧:٥٠ خولەکەوە، ١١ پاشلەرزە بە گوڕی چوار پلە و بەرەوسەر روویانداوە.
    لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە چوار بینا لە ناوەندی ئەلعەزیز رووخاون، تیمەکانی ئافادی-ش بەردەوامن لەسەر کارەکانی گەڕان و رزگارکردن و، ئەو کەسانەشی لە بەشە ناوخۆییەکان ماونەتەوە گوازراونەتەوە بۆ ھۆڵە وەرزشییەکان.
    ھەروەھا لە راگەیەندراوەکەدا زانیاری دراوە سەبارەت بە ژمارەی قوربانیان و ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە  ٢١ کەس و، بریندارانیش ھەزار و ١٥ کەس. 
    لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە ''فڕۆکەخانەی ئەلعەزیز لە کاردایە. بۆ ماوەیەکی کەم پچڕان لە تۆڕی پەیوەندی روویدا و لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەرکرا. ھیچ کێشەیەک لە تۆڕی کارەبا و غازی سروشتیدا نییە. ئەو شەمەندەفەرانەی دەچنە ناوچەکە لە نزیکترین وێستگەن''. 
    لە لایەکی دیکەوە، بە ھۆی پێداویستیە بە پەلەکانەوە دەستکراوە بە رەوانەکردنی تیمە پەیوەندیدارەکان بۆ ناوچەکە وەک؛ دەستەبەرکردنی شوێنی مانەوە، دیاریکردنی زیان، دابینکردنی خۆراک و وزە. لەو چوارچێوەیەشدا ١٤٣ کارمەند و ٤٧ ئۆتۆمبێل رەوانە کراون.