سەید حەسەن نەسروڵڵا:تەقینەوەی گەورەی بەیرووت کارەساتێکی گەورە بوو

  • 7-08-2020, 00:00
  • +A -A

     چاودێرى-اه‌ع

     
    سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی ڕاستی ئەوەیە کە من چەند ڕۆژ پێش لە تەقینەوەکەی بەیرووت ویستم لەسەر پرسی هاوپەیوەند بە پێکدادانەکان لە سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان و ڕووداگەلێکی دیکە وەکوو دەنگی دادگای نێودەوڵەتی قسە بکەم.
    ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا وتی:  تەقینەوەی گەورەی بەیرووت کارەساتێکی گەورە بوو،.
     وتی: هەندێک کەس بە درۆ هۆکاری ئەو کارەساتەیان تەقینەوە لە هوماری چەکی حزبوڵڵا ڕاگەیناد تا ئێمە خراپ بکەن.
    بەڵام بە یەک جاری کارەساتەکەی بەیرووت ڕووی دا و لێدوانەکەیم دواخست. ئێستاش تەنیا لەسەر ئەو کارەساتە قسە دەکەم.
    ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا وتی: من هەر لە ئێرەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو کارەساتە گەورە دەکەم و بۆ بریندارەکانیش ئارەزووی زووچاک بوونەوە دەکەم. ڕاستی ئەوەیە کە ئەو ڕووداوە لە مێژووی هاوچەرخی لوبنان بێ وێنە بوو.
    سەید حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا زیادی کرد: کارەساتی تەقینەوەی بەیرووت پاشهاتی مەترسیداری لە بواری جیاواز بەدواوە دەبێت. ئەوەی کە ڕووی دا ڕووداوێکی هەڵکەوت لە مێژووی هاوچەرخی لوبنان بوو. هەبوونی نەتەوەی لوبنان لە پاڵ دەوڵەت و ئامادە بوونی خێرای لێژنە و دامەزراوە مەدەنییەکان لە ئەو کارەساتە بەرچاو بووە.
    ناوبراو ئاشکرای کرد کە حزبوڵڵا ئامادەیە لە باسی جێگیر کردن و پەنادانی بنەماڵە بێ ماڵ و حاڵەکان و دابینی نشینگەی جێگرەوە بۆیان بەشدای و هاوکاری بکات.
    ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا وتی: من پێم وابێت ئێمە لە بەرانبەر کارەساتێکی گەورە لە واتای مرۆیی و مانایی نەتەوەیی زیاتر لە ١٥٠ شەهیدمان داوە کە زۆربەیان لوبنانین و ئاماری زۆریش لە شەهیدانی سووریا لە ئێرە هەیە.
    دەیان هەزار کەس ماڵ و حاڵی خۆیانیان لەدەست داوە، حاڵەتێکی ناهومێدی و ترسی توند لە نێوان ملیۆنان کەس لە بەیرووت دروست بووە.
    ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان ڕاشیگەیاند: هەندێک میدیا و کەسایەتی سیاسی بڕێک پرسیان هێناوەتە ئاراوە کە ئامانجیان هاندانی گەلی لوبنان دژی حزبوڵڵای لوبنانە. ئامانج، ڕووخانی حزبوڵڵا بوو. ئەوە باڵاترین زوڵمێک بوو کە دژی حزبوڵڵا ئەنجام درا. من ڕاشکاوانە هەبوونی هەر جۆرە هومارێکی چەک و تەقەمەنی حزبوڵڵا لە بەندەری بەیرووت ڕەت دەکەمەوە. حزبوڵڵا نە لە رابردوو و نە لە ئێستا هیچ جۆرە هومارێکی لە بەندەری بەیرووت نەبووە.
    ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: داوا لە گەلی لوبنان دەکەم تا کاتێک کە ڕاستییەکان ڕوون دەبێتەوە، داوای لێپرسینەوە لە درۆبێژەکان بکەن. بەداخەوە ئەبێ بوترێت کە لە ئەو رووداوە گەورە بەهرەی سیاسی دەگیردرێت. ئێمە پێمان وایە کە ئێستا قەد کاتێکی شیاو بۆ پاک کردنەوەی حەسێبی سیاسی نیە.