ئاسایشی نوێنەرایەتی ڕێنمایی دەدات بەتوندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بۆ ڕێگاگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتاکە

ناوخۆ
  • 7-04-2020, 00:00
  • +A -A

    بەغدا-اەع
    لیژنەی ئاسایش وبەرگری نوێنەرایەتی،ڕێنمایی دا بەتوندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی قەدەغەی ھاتوچۆی خۆپارێزی بۆ ڕێگاگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
    محەمەد ڕەزا ئال حەیدەر سەرۆکی لیژنەکە لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)،ئەمڕۆ سێشەممە،ڕایگەیاند مەترسییەک ھەیە کارمەندانی ئەمنی نەرمی بنوێنن یان بێزار ببن لەجێ بەجێ کردنی ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ،ھۆشداریشی دا لەمەترسی گردبوونەوەکان وکردنەوەی قاوەخانە وچێشتخانەکان لەڕۆژانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆدا.
    بەپێوستیشی زانی تایبەتمەندییەکان لەڕۆژانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆدا کەمبکرێتەوە چونکە دەبێتە ھۆی گواستنەوەی نەخۆشییەکە،داوایشی لەھێزە ئەمنییەکان کرد پێداچوونەوەی جێ بەجێ کردنی ڕێوشوێنەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ بکەن لەمیان توندکرنەوەی ڕێوشوێنەکان وگۆڕینی پلانەکان لەم بارەیەوە.
    ئەوەیشی خستەڕوو ھەندێک لەسەربازەکان ماوەیەکی زۆرە لەئەرکدان،دووپاتیشیکردەوە دەبێت ڕەچاوی کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان بۆ ئەم مەبەستە لەبەرچاو بگیرێت.