دوو تاوانباری داواكراو كە تێوەگلاون لە كاری تیرۆرستی دەستگیر دەكرێن

ئەمنی
  • 18-09-2018, 00:00
  • +A -A

    كەركوك_ ا ه ع
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی, ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیركردنی دوو تاوانباری داواكراو كە لە كاری تیرۆرستی تێوەگلاون لە حەویجە ڕاگەیاند.
    لیوا سەعەد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: هەواڵگری پاسەوانی دامەزراوەكان و كەسایەتیەكان لە پارێزگای كەركوك كە لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكوڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كاردەكەن و بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری توانیان دوو تۆمەتبار بە دۆسەی تیرۆرستی لە قەزای حەویجە دەستگیر بكەن.
    مەعن وتیشی، یەكێكیان گوایە سەر بە ولایەتی دجلە بووە و ئەوەی تریان سەر بە ولایەتی كەركوك بووە, و هەردوو تۆمەتبارەكە ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ كردنەوەی پەراوی لێكۆڵینەوە.