هەواڵگری ناوخۆ ئەندامی گروپێكی ڕەفاندن و كوشتن و هەڕەشەكردن لە بەغداد دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 18-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد- ا ه ع
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی, ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری ئەندامی گروپێكی كوشتن و ڕەفاندن و هەڕەشكردنیان لە بەغداد دەستگیركردووە.
    لیوا سەعەد مەعەن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە ڕایگەیاند: پاسەوانی دامەزراوە و كەسایەتیەكان كە لەچوارچێوەی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی لە وەزارەتی ناوخۆ كار دەكەن, كەسێكیان دەستگیر كردووە كە سەر بە گروپێكی كوشتن و ڕەفاندن و هەڕەشەیە لە بەغداد.
    مەعەن وتیشی, دوای چاودێری و دانانی بۆسەیەكی پتەو ئەو كەسە دەستگیركراوە و لە ئێستادا ڕێكارە یاساییە پێویستیەكانیانی بەرامبەر گیراوەتەبەر.