ئەردۆغان بەرپرسیارییەتی قەیرانی ئابووری وڵاتەکەی دەخاتە ئەستۆی ترامپ

  • 30-08-2018, 00:00
  • +A -A

    صباح کوردستان- ئاژانسه‌كان

    سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ناکۆکی ئێستای نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای قۆستۆتەوە بۆ سەرزەنشتکردن لەبارەی ئەو کێشە گەورانەی کە روبەڕووی ئابووری تورکیا دەبنەوە لەلایەن دوژمنی دەرەکییەوە و پێیوایە کێشەکان ناوخۆیی نین، وەك هەنێك لە چاودێران رایدەگەینن.

    چاودێران لەم چەند مانگەی دواییدا هۆشدارییاندا لەوەی بوونی کێشەکانی ئابووری واتا ئابوری تورکیا روبەڕووی کیشەی گەورە دەبێتەوە، تەنانەت بەر لەو سزایانەی کە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، نرخی لیرەی تورکی دابەزینێکی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام ئەو رێوشوێنانەی کە ئیدارەی ترامپ گرتوویەتیەبەر بواری داوە بە ئەردۆغان بەهۆی کێشە ئابوورییەکان و دابەزینی نرخی لیرەی تورکی سەرزەنشتی کۆشکی سپی بکات، بەوەی کە یاری بە هەستی روبەڕوبوونەوەی ئەمریکا بکات کە لەنێو گروپە جیاجیاکانی کۆمەڵگای تورکیدا بڵاوبووەتەوە.

    سۆنز کاغابتای بەڕێوبەری "پرۆگرامی توێژینەوەکانی تورکیا" لە پەیمانگای واشنتۆن وتی " کۆنتڕۆڵکردنی مێدیا لەلایەن تورکیاوە کە دوای گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە خاوەندارێتییەکەی خۆی پتەوتر کرد، و بواری بە دەسەڵاتداران دا وێنەیەکی شەڕانگێز بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بکێشرێت".

    ناوبراو بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە "پێموایە ئەردۆغان لەگەڵ ئەوەی نەیدەویست قەیران لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا سەرهەڵبدات و بگاتە ئەو راددەیەی کە ئەمڕۆ دەیبینین بەڵام ئەو بڕیارەی داوە دۆخەکە بقۆزێتەوە".

    روونیشیکردەوە کە "ئەردۆغان دەتوانێ شێوەی گێڕانەوەکەی خۆی بۆ قەیرانەکە دەسنیشان بکات، چونکە دەستی بەسەر 90% ی دەزگاکانی راگەیەنداندا گرتووە، و دەتوانێ ئەو قەیرانەی کە لە وڵاتەکەیدا سەریهەڵداوە تەنها و تەنها بە سزاکانی ئەمریکای ببەستێتەوە".

    "پیلانگێڕی" دژی تورکیا

    بەر لەوەی ترامپ لە رۆژی دەی ئابدا لەرێگەی تویتتەکانییەوە ببێتە هۆکاری داڕمانی لیرەی تورکی، رایگەیاندووە رسوماتی سەر هاوردەی ئاسن و ئەلەمنیۆمی تورکی بکاتە دووبەرابەر، ئەمە لەسەر ئابوری تورکیادا کۆبووەوە، لەدوای بەرزبوونەوەی هەڵایسان، تاگەیشتە 16%، و کورتهێنان بەرفرەوان بوو.

    ئەردۆغان بەهەمان شێوە لە رێگەی لیدوانە دووبارەبووەکانییەوە کە پێیوابوو هەندێك لە یاریکەرانی بازاڕ شڵەژاون بووە هۆی نەمانی متمانە بە دراوەکەی، تێکڕاکانی سوودی وەك "باوك و دایکی هەموو شەڕانگێزییەکان:وەسفکرد، و وتی "وڵاتەکەمان پێویستی بە تێکڕای نزمی سوود هەیە بۆ دابەزاندنی هەڵایسان".

    دوای مانگێك لە سەرکەوتنی ئەردۆغان لە زیادکردنی دەسەڵاتە نوێیەکانیدا، چاودێران بە دامەزراندنی زاواکەی خۆی بەرائەت بەریقی وەزیری وزەی پێشوو لەسەرووی وەزارەتی نوێی دارایی، تووشی شۆك بوون، چونکە شارەزایی پێویستی لە بازاڕەکانی دراودا نییە".

    دوای ئەوەی لەسەر دەستگیرکردنی قەشەی ئەمریکی ئەندرۆ بڕانسۆن لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە قەیرانێکی راگەیاند، ئەردۆغان بەپەلە دۆخەکەی بە "پیالنگێڕی" وەسفکرد  و رایگەیاند مەبەست لێی "ملکەچپێکردنی" تورکیایە.

    راگەیاندنی فەرمی لەپشت ئەردۆغان وەستا و دۆخەکەی بە "کودەتایەکی ئابوری"وەسفکرد ، لەگەڵ هەوڵی کودەتاکەی دژ بە ئەردۆغانی وەسفکرد کە لەساڵی ٢٠١٦دا روویدا.

    کۆکردنەوەی پاڵپشتی میللی

    سینان ئۆلگین سەرۆکی سەنتەری ئابوری و سیاسەتی دەرەکی دەڵێت، ستراتیژییەتی ئەردۆغان "لەبنچینەدا ئامانجی کۆکردنەوەی پاڵپشتی میللییە لەکاتی قەیرانی ئابووریدا".

    گوتارەکەی ئەردۆغان کە تێیدا هەستی دژایەتیکردنی ئەمریکای وروژاندووە لەناو کۆمەڵگای تورکیدا دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو.

    فەتحوڵلا گولەن بانگخوازی ئیسلامی، کە لەلایەن ئنقەڕەوە بەوە تۆمەتبار دەکرێت لەپشتی کودەتاکەی تورکیدا بووە دژ بە ئەردۆغان و لە ساڵی ١٩٩٩ ەوە لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا پەنابەرە و، زۆر کەسیش سەرکردایەتی کودەتاکەی دەکرد لەنێویاندا گەورە بەرپرسانی تورك، ئەمە ئەردۆغانی گەیاندە ئەو بڕوایەی کە ئەمریکا لەپشتەوەی کودەتاکەوەیە، و ئەمریکاش ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، هاوکات فەتحوڵلا گولەن جەختیکردەوە کە هیچ پەیوەندییەکی بە هەوڵی کودەتاکەوە نییە.

    گوتاری دژە ئەمریکایی لە تورکیادا دەنگۆیەکی بەهێزی دەبێت، هەرچەندە هەردوو وڵات لە ساڵی ١٩٥٢ەوە ئەندامی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسین.

    بەپێی راپرسییەك کە ئەمساڵ لەلایەن "سەنتەری فۆر ئەمریکان پرۆگرێس"ەوە ئەنجامدراوە، تەنها 10%ی خەڵکی تورك بەچاوی رەزامەندی لە ئەمریکا دەڕوانن، هاوکات  83% یان رایان لەسەر ئەمریکا باش نییە".

    ئەردۆغان کە ئامێری کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بەکاردەهێنێت، رایگەیاند بایکۆتی تەلەفۆنەکانی ئایفۆن و ئامێرەکانی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحە دەکەن، و هەر لەدوای ئەو لێدوانەوە هەوادارانی ئەردۆغان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەرکەوتن مۆبایلە ئایفۆنەکانیان شکاند.

    رۆژی دووشەممەی رابردووش باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەڕە دەستڕێژی لێکرا، و حکومەت بەپەلە ئەو کارەی پڕۆتێستۆ کرد و بەڵێنیدا لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو کارە بکات.

    تەنها یەك تاقە کەس

    دیپڵۆماتکارێکی ئەوروپی ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە دەڵێت "لە رێگەی رەفتارەکانیەوە، دۆناڵد ترامپ ئەو کەسانە دەشارێتەوە کە بەرپرسیاری دۆخی ئابورین لە تورکیا".

    وتیشی "تەنها تاکە کەسێك  لەتورکیادا هەیە رێگە لە بانکی ناوەندی بگرێت مامەڵە بکات و رێگری لە وەزیری دارایی بکات". لەوەی رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر". هۆشداریشیدا لەوەی تورکیا هەڵەیە ئەگەر پێیوایە "دەتوانێ بەرپرسیارییەتەکە بخاتە ئەستۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان،، بەتایبەت سەرۆك دۆناڵد ترامپ".

    لەشاشەکانی تەلەفزیۆن و لەروپەڕی رۆژنامەکاندا کەس نابینی لەسەر هیڵی حکومەت لابدات، شارەزایانی ئابوریش ئەوانەی کە بۆچوونی جیاوازیان هەیە پەنادەبەنە بەر تویتەر بۆ ئەوەی بۆچوونەکانیان بخەنەڕوو.

    سینان ئۆلغین دەڵێت "ئەگەر نرخەکانی سوود هەڵنەگیرێن، ئەوا بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی دڵنیادەبن لەوەی بازاڕەکان بەشێویەکی بەرفراوان لاواز دەبن".