خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لەنێوان ماف و چارەسەرە عەقڵانییەکاندا

  • 25-07-2018, 00:00
  • +A -A

    عەلی حەسەن فەواز وەرگێڕانی/ صباح کوردستان   ئەو خۆپیشاندانە بەرفراوانەی کە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقدا سەریانهەڵداوە بوونی کێشە و گرفتی راستەقینە و پێدراوەکانی دیاردەی خراپ پلاندانیان ئاشکراکرد، لەسەر هەردوو ئاستی رێکخراوەیی و خزمەتگوزاری، بەچاوپۆشی لە نیازی هەندێك لەوانەی بە ئەجێندا دیاریکراوەکانەوە پەیوەستن، واقیعی عێراقی جەخت دەکاتە سەر راستی و بوونی ئەو کێشە و گرفتانە و لاوازی بەرپرسیارییەتە سیاسی و ئیداریی و پلانداڕێژەرییەکانی ئەو شارانە، خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەك تەندروستی و کارەبا و ئاو و کار راستەوخۆ بە پلاندانانەوە وابەستەن، و زانین و ئاشنابوون بە پێویستبونی خزمەتگوزاریی لەو شێوەیە و مامەڵەکردن لەگەڵیان لەچوارچیوەی پلان و پرۆگرام و پڕۆژەی ساڵانەدان. ئەوەی کە لەو پاریزگایانە روودەدات، رەنگدانەوەی ئەو ناپیشەییبوونەیە کە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی پێ بەڕێوەدەبردرێن، هەروەها بێ توانایی زۆربەی بەرپرسەکانییەتی، بێجگە لەو دیاردە مەترسیدارانەی کە ناشرینیان دەکات وەك گەندەڵی و کەمتەرخەمی و هاکەزاییانە، ئەمانەش بابەتگەلێکن پێویستیان بەهەڵوەستەی جیدی و بەرپرسیارییەتی نیشتیمانی و پلانداڕێژیی هەیە، و بپێچەوانەوە هەڵاوسانی ئەم گرفتانەم و گۆڕانیان بۆ ناڕەزایەتی توندوتیژ، و مانگرتنەکان، وڵات و شارەکانی بەرەو نادیار دەبات، بەتایبەت کە چەندین فاکتەری ناوخۆ و ئیقلیمی و تەنانەت نێودەوڵەتیش هەن، بەرژەوەندییان لەزۆربوون و تەشەنەکردنی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکاندا هەیە. قسەکردن لەلایەنی دەستووری و مافی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە پێویستی هەڵوەستەکردن لەسەر هۆکارەکانی نامانوەستێنێت، هەروەها لە ئاشنابوون بە سروشتی کێشە و گرفتەکان، و کارکردن بۆ رێگری لە کەڵەکەبوون و چارەسەرنەکردنیان، بەتایبەت کە کێشەکانی وەك کارەبا و ئاو و شارەوانییەکان و تەندروستی تازە نین، و لەرابردوودا نەمانبینیوە رێوشوێنی راستەقینە بگیرێتە بەر، هەرچەندە پارەی زۆریشیان بۆ خەرجکراوە..   گەندەڵی بەو پێیەی کێشەیەکی نیشتیمانییە.. پەیوەندی شکستی کارگێڕیی بە گەندەڵی بۆ سروشتی ئەو کێشانە و گەورەتربوونیان راستەقینەیە، گەندەڵی تەنها واتای دزینی ئاشکرا یان نهێنی پارە و ماڵی گشتی ناگەیەنێت، بەڵکو زۆرتر واتا نەبوونی کەسانی توانادار و شارەزا لە بەڕێوەبردنی دۆسییەکانی خزمەتگوزاریی لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراقدا، بێجگە لە نەبوونی پلانی ساڵانە و پلان و پرۆگرامەکانی دیکە، بەستنەوەیان بە ئەنجام و دەستکەوت، و کاتی دیاریکراو بۆ ئەو ئامانجانەی کە پلانیان بۆ داڕێژراوە. نەبوونی ئەم پێدراوانە واتا پەنابردن بۆ چارەسەرە هاکەزاییەکان و چارەسەری فێڵبازانە، کە دواتر بوارێکی کراوە لەبەردەم گەندەڵی و خراپی خزمەتگوزاری و پرۆگرامەکان دەکەنەوە، ئەمەش بەهۆی کەڵەکەبوونی ئەو گرفتانەوە روونن، لەگەڵ نەبوونی هیچ رێوشوێنێكی راستەقینە بۆ زانینی تایبەتمەندی ئەم و ئەو پارێزگا، بەتایبەت ئەو پارێزگایانەی کە پڕن لە رێژە و وزەی مرۆیی و دامەزراوە راستەقینەکان، ئەوانەی کە بوونیان رۆڵێکی کارایان هەبووە لە گەشەپێدانی نیشتیمان، بۆ نموونە لە شاری بەسرە چەندین کارگەی گەورەی وەك پیترۆکیمیاک و چیمەنتۆ وکاغەز و شەکر و هتد.. کە تێیاندا زیاتر لە سەد کرێکار و فەرمانبەری ئاستە جیاجیاکان کار دەکرد. ئیستا پەکخستنی ئەم کارگانە لەبەرامبەر گەورەتربوونی هەناردەکردنی هاکەزاییانە پرسیاری زۆر دەربارەی سروشتی ئەو لایەنانەی کە لەپشت ئەم بابەتەوەن دەوروژێنێت، هەروەها دەربارەی پێوستی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی ئەو واقیعە لە رێگەی گرتنەبەری رێوشوێنی رووپێو و توێژینەوەی کردارەکی و زانستی کە دەشێ ژیانی بۆ بگەڕێنێتەوە،، و هاوکار بێ لە سووککردنی باری بێکاری، و هەڵایسانی هەناردەکردنی ناپێویست، بەئاراستەی پاڵپشتیکردنی پرۆگرامی گەشەپێدان لە پارێزگاکەدا. ئەمە دەکرێ لەو پاریزگایانەشدا بگشتێنرێت کە بواری کارکردنیان هەیە و دەکرێ دوبارە چاویان پیدابخشێنرێتەوە، و وەك راستییەك مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت کە پێویستی بە ویستی سیاسی و ئابوری هەیە، هەروەها پێویستی بە پلاندانێکی واقیعی هەیە کە لەوانەیە ئاراستەی پیشەسازییە نیشتیمانییەکان و ئامادەبوونیان پتەوبکات، و دەستی گەندەڵی و گەندەڵکاران ببڕێت، ئەوانەی کە لە هەناردەکردنی هاکەزاییانەدا بوار و دەرفەتییان دۆزیوەتەوە بۆ پەکخستنی گەشەپێدانی نیشتیمانی و کەرتە ئابوورییە گشتی و تایبەتییەکان، وێڕای فراوانبوونی بێکاری ، و چارەسەرکردنی قەیران و کێشە و گرفتەکان لە ژیانی عێراقیدا.. چارەسەرە عەقلانییەکان رووانین لە خۆپیشاندانەکان بەچاوی عاقڵانە دۆخەکە بەچارەسەری راستەقینە دەگەیەنێت، خراپی خزمەتگوزارییەکان لەو پارێزگایان زۆر روون و ئاشکران، کە پێویستیان بە رێوشوێنی وا هەیە پشت بە پلاندانان ببەستن، نەك بژاردەی وەڵامدانەوەی پاساوەکان، بۆئەوەی هەمان کێشەکان لە ساڵی داهاتوودا دووبارە نەبنەوە، و بەهەڵوێستی بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ لایەنی یاسای و ماف و دەسستوری خۆپیشاندەران بکرێت، کە لەسەر بنەمای پاراستنی موڵک و پارەی گشتی و خۆپیشاندەران بێت، ئەو پەیوەندییە لە ناوکۆییەکی دیموکراسیدا بێت، تا ئەو دیموکراسییەتە لەلایەكدا بچەسپێت، لەبەرامبەردا ئەوانەش ئاشکرابن کە بەئەنقەست زیان بە موڵکی گشتی و نیشتیمانی دەگەیەنن، و ئەو ماف و دەستهاتانەش دەشوێوێنن کە بەگشتی شارەکانی عێراق پێویستیان پێی دەبێت.. کارکردن بۆ تەبەنیکردنی ستراتیژیای نیشتیمانی و ئەو پلانانەی کە دەکرێت جێبەجێ بکرێن بژاردەیەکی کردارەکییە، ئەو ئاراستەیە کە دەکرێ گرەوە نیشتیمانییەکانمانی لەسەر دامەزرێنین، و چاوخشاندنەوە بکرێت، لەسەر بنەمای پیشەیی و یاسایی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە لەلایەك دامەزراوەی بێ توانان، و لەلایەکی ترمۆرکی حزبیان پێوەدیارە و بەشێوەیەکی گشتی پیشەیی نین، لەگەڵ کارکردن لەسەر داڕشتن و چوارچێوەدانان بۆ کار و بەدەستهێنانی پڕۆژەی گەورە لە پارێزگاکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیان و بەدەست لایەنی ناسراوی دوور لە گەمەی موزایەدە کە بەداخەوە بەزمەتگوزارییەکانەوە دیارە، هەروەها هەماهەنگی کارا و سەرپەرشتیکردنی کردارەکی لەلایەن پەڕلەمانتارانی پەیوەندیدارەوە، بەهەمان شێوە کۆمەڵگای مەدەنی تێدا بەشداری پێبکرێت، و پڕۆژەکان لە دەزگاکانی راگەیاندندا بڵاوبکرێنەوە بۆ ئەوەی روون و ناسراو و ملکەچی چاودێری رای گشتی بن، کە پێویستیان بە پڕۆژەی لەو شێوەیە هەیە لە مەینەتییەکانی کەمبکرێنەوە و سنوورێك بۆ ئەو کێشە و گرفتانە دابنرێت کە گەورەبوون و بوون بە بارێکی نیشتیمانی فشارکەر..