لە دیالە 12 داواكراو دەستگیركران

  • 4-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع پۆلیسی دیالە، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دیالە 12 داواكراویان بە تۆمەتی تیرۆر و ئەنجامدانی تاوان دەستگیركردووە. لای خۆیەوە عەقید غالب عەتییە وتەبێژی پۆلیسی دیالە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" هێزەكانی پۆلیس لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دیالە 12 داواكراویان بە تۆمەتی تیرۆر و ئەنجامدانی تاوان دەستگیركردووە. وتیشی هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لە بەجێهێنانی ئەركەكانیان و تا ئێستا چەندین تیرۆریست و داواكراویان دەستگیر كردووە.