دوای خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسایەک ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی بەدانیشتنی ئەمرۆ هێنا

سیاسی
  • 27-04-2024, 16:50
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەمرۆ شەممەی هەڵگرت.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتیی"موحسن مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەن بە وەکالەت، دانیشتنی خۆی، بە ئامادەبوونی 170 پەرلەمانتار هەڵگرت.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەنجومەنی نوێنەران لەدانیشتنی ئەمرۆی خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای گەڕاندنەوەی خانووبەرە بۆ خاوەنەکانیان تەواوکرد، کە بەپێی هەندێک بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشگێڕی هەڵوەشاوەی بەعسی لەناوچوو لێتان زەوتکرابوو.