لە پارێزگای دیالە 8 داواكراو دەستگیركران

ئەمنی
  • 2-06-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع پۆلیسی دیالە، ئەمرۆ شەممە، رایگەیاند: 8 داواكراویان دەستگیر كردووە كە یەكێكیان تێوەگلاوە لە كردەوە تیرۆریستیەكان. فەرماندەیی پۆلیسی دیالە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان بەردەوامن لە سەپاندنی ئەمن و ئاسایش و جێبەجێكردنی فەرمانە دادوەرییەكان. وتیشی مەفرەزەیەكی هێزەكانی پۆلیس لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دیالە 8 داواكراویان دەستگیركردووە كە یەكێكیان بە پێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوو، لەئێستاشدا سەرجەمیان دەستبەسەركراون بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ دادگا.