دادگای نەینەوا دانپێدانانی 5 تیرۆریست پەسەند دەكات

  • 23-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا كە تایبەتە بە بواری تیرۆر داپێدانانی 5 تیرۆریستی داعش پەسەند دەكات. لەوبارەیەوە عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" دادگای لێكۆڵینەوە وتەی هەر یەك لە تاوانباران بەرپەسی مەفرەزەكانی ولایەتی نەینەوا و بەرپرسی مەفرەزەكانی بەری چەپی شاری موسڵا و بەرپرسی گواستنەوە و دابەشكردنی بۆمب و شارەزایەك لە بواری دروستكردنی بۆمب و دابەشكردنی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا پەسەندكردووە". وتیشی دانپایادانانی ئەو تیرۆریستانە بەپێی مادەی چوارەم/1 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 پەسەندكراوە بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ دادگای تایبەت.