دادگای لێكۆڵینەوەی حەمام عەلیل دانپێدانانی 8 تیرۆریست پەسەند دەكات كە 370 كەسیان كوشتوە

ئەمنی
  • 1-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع دادگای لێكۆڵینەوەی حەمام عەلیل، ئەمرۆ چوار شەممە، دانپێدانانی هەشت تیرۆریستی داعشی پەسەند كرد كە بەشداربوون لە كۆمەڵكوژیدا. لای خۆیەوە دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: هێزە ئەمنیەكان هەشت تیرۆریستیان دەستگیر كردووە، كە سەرجەمیان سەر بە یەك خێزانن و سەرۆكایەتی تیرۆریستانی داعشیان كردووە لە باشوری موسڵ و بەشداربوون لە لەسێدارەدانی 370 هاوڵاتی مەدەنی و كارمەندانی هێزە ئەمنیەكان. وتیشی ئەو تیرۆریستانە دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.