دەستەی کەشناسی پێشبینی باران و هەورەبروسکە و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 5-05-2024, 11:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی باران و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند،کە لەچەند شوێنێکی جیاواز دەبارێت،هەندێکجاریش ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت،هەروەها پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک لە ناوچەی باکوور،و  باشوور دادەبەزن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەکانی باکور، هەندێکجاریش ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت،هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشور، بەڵام لە ناوچەکانی باکور پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزێت.
    بۆ چوارشەممەی داهاتوو، دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات کە ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەی باکور کەمێک بەرز بێتەوە،بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن،لەناوچەکانی باشووری وڵاتیش کەمێک نزمتر دەبن لە ڕۆژانی پێشوو.
    دەستەکە بۆ ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووش ئەوەی خستۆتەروو:کە ئاسمان ساماڵ  دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور،هەروەها لە ناوچەکانی باکوور پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە،بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.