دەستەی کەشناسی پێشبینی باران و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 6-03-2023, 10:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"دەستەی کەشناسی" رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند" کە پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە "رەوشی کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی سێشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست ئاسمان لە نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواودەگۆرێت، لەگەڵ بارینی باران لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ،هاوکات لە ناوچەکانی باکور ، ئاسمان لە نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بارینی کەمە باران لە بەشەکانی ڕۆژهەڵات، کە هەندێکجار ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، هاوکات ئاسمان لە ناوچەکانی باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بونی نمەباران لەگەڵی ، و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە چاو ڕۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا دادەبەزن.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشداوە"کە رەوشی کەش وهەوا لە ڕۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی چڕ، و هەبوونی هەورەبروسکە لە هەندێک کاتدا،هەروەها پلەکانی گەرما،هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش کەش وهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بوونی بارانبارین، و پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە"کە رەوشی کەش و هەوا لە ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەور دەبێت لەگەڵ بونی باران ، کە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، هاوکات کەش وهەوا لە ناوچەکانی باکور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینێکی مامناوەند بۆ بارانێکی بەخوڕکە ڕەشەباشی لەگەڵ دەبێت، لەهەمانکاتدا پلەکانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن.
    کەشناشی بۆ رۆژی هەینی داهاتووش پێشبینی دەکات " کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست،ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو بگۆرێت ، لەگەڵ بارینی بارانێکی سووک بۆ مامناوەند، کە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت،بەڵام کەش وهەوا لە ناوچەی باکور هەور دەبێت ، لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند هەندێکجار هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت ،لە ناوچەکانی باشووریش ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، بەڵام لە بەشی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزێت.
    لە خوارەوە بەشێوەی خشتە پلەکانی گەرما و رەوشی کەش وهەوا بۆ سبەی سێشەممە و ڕۆژانی داهاتوو خراوەتەروو :-