لێژنەی ڕۆشنبیری پەرلەمانی عێڕاقی میواندارێتی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دەکات دەربارەی هەمواری یاسای تۆڕەکە

سیاسی
  • 11-04-2023, 17:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    لێژنەی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەواروڕاگەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە میواندارێتی سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی دکتۆر نبیل جاسم ی کردوبۆ گوێگرتن لە تێبینی و ڕا و سەرنجەکان و تاووتوێکردنی بودجەی تۆڕەکە.
    بەیاننامەی لێژنەکە کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری یەکەمی سەرۆکی لێژنەکە و ئەندامانی لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا کە لەبارەگای لێژنەکە بەڕێوەچوو ڕوونیکردەوەکە هەمواری دووەمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی ژمارە 26ی ساڵی 2015 بەگوێرەی پلانەکەی خۆی بەڕێوەدەچێت ، هەروها گرنگیش دراوەبە بودجەی تۆڕەکە ئەویش لەپێناو کاراکردنەوەی دراماوبەرنامەکان.
    لێژنەکە جەختی کردەوەلەسەر ڕێکبوونی کاری تۆڕەکە ڕاییکردنی کاروبارەکانی سەرۆکی تۆڕەکە و ئەندامانی ئەنجومەنی تۆڕەکە لەپێناو پێشکەشکردنی سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگای عێڕاقی ، هەروەها جوداکردنەوەی دەسەڵاتەکان بەگوێرەی یاسای تۆڕەکە ، ئاماژەشی بەوەکرد کە تۆڕەکە پەیوەستە بەلێژنەکەو سەربەخۆیی خۆی هەیە بەپێی یاساکان.
    هەروەها لێژنەکە بڕیاری دا کە میواندارێتی پسپۆڕانی ڕاگەیاندن بکات لەداهاتوودا بۆ تەواوکردنی هەمواری دووەمی یاساکە پاش بەرزکردنەوەی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت ، هەروەها جەختیشی لەوەکردەوەکە
    سەردانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕەکە بکەن لەڕۆژانی داهاتوودا بۆ شارەزابوون لە ڕەوشی کاروبارەکانی تۆڕەکە و لابردنی ئاستەنگەکانی پێشی.