سەرۆکوەزیران دوای کۆتایی هێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ ئەمریکا گەرایەوە بەغدای پایتەخت

سیاسی
  • 20-04-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە"محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، گەرایەوە بەغدای پایتەخت، دوای کۆتایی هێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- سەرۆک وەزیران لەسەردانەکەیدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە و گفتوگۆ و سیمینار و دانیشتنی دیالۆگی ئەنجامدا و هەروەک بەشداری چەندین بۆنەی کرد بەم شێوەی کە لەخوارەوە هاتووە:-
    ■ دیدار لەگەڵ جۆ  بایدن سەرۆکی ئەمریکا
    ■ پێشوازیکردن لە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە.
    ■ سەردانی بارەگای پێنتاگۆن و کۆبوونەوە لەگەڵ لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری.
    ■ پێشوازیکردن لە پیتەر فیالا سەرۆکوەزیرانی چیک.
    ■ پێشوازیکردن لە ئەلیخاندرۆ مایۆرکاس وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا.
    ■ پێشوازیکردن لە والی ئادێیمۆ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا.
    ■ واژۆکردنی 18 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری وزە و ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی نەوت و پیشەسازی دەرمان.
    ■ پێشوازیکردن لە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارتەکانی کۆماری و دیموکرات.
    ■ پێشوازیکردن لە "سیس مۆڵتن " سەرۆکی  دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.
    ■ پێشوازیکردن لە تیم کین  سیناتۆری دیموکراتەکان.
    ■ پێشوازیکردن لە سیناتۆر لیندسی گراهام.
    ■ پێشوازیکردن لە ژمارەیەک باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا کە لە عێراق خزمەتیان کردووە.
     ■ پێشوازیکردن لە فینس پیتەرسۆن سەرۆکی ئەنجومەنی گەنمی ئەمریکا.
    ■ پێشوازیکردن لە وەفدێکی بانکی جی بی مۆرگان.
    ■ پێشوازیکردن لە سکۆت سترازیک سەرۆکی کۆمپانیای تەکنەلۆژیای وزەی جی ئی ڤێرنۆڤا.
    ■ پێشوازیکردن لە وەفدێکی کۆمپانیای ستێلر ئینێرجی ئەمریکی.
    ■ پێشوازیکردن لە وەفێکی کۆمپانیای (جەنەراڵ داینامیکس) ی ئەمریکی
     ■ پێشوازیکردن لە وەفدێکی کۆمپانیای (بەیکەر هیوز) ئەمریکی.
    ■ پێشوازیکردن لە وەفدێکی کۆمپانیای (لۆکهید مارتن ) کە فڕۆکەی F16 دروستدەکات.
    ■ پێشوازیکردن لە کێن وێست سەرۆکی کۆمپانیای (هانوێڵ) ی ئەمریکی.
    ■ پێشوازیکردن لە جی ئیبراهیم سەرۆکی کۆمپانیای KBR بۆ تەکنەلۆجیا لە شاری هیوستن.
    ■ کۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی ئەمریکی تایبەتمەند لە بواری نەوت و گاز لە شاری هیوستن.
    ■ کۆبوونەوە لەگەڵ گروپێک لە  بازرگانانی عێراقی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا.
    ■ پێشوازیکردن لە وەفدێک لە پەیمانگای بەیکەر بۆ  توێژینەوەی وزە لە شاری هیوستن.
    ■ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەرانی ناوەندەکانی توێژینەوەی تایبەتمەند لە عێراق و ناوچەکە لە واشنتۆن.
    ■ گفتوگۆ لە دامەزراوەی ئەنجومەنی ئەتڵەسی لە واشنتۆن دی سی.
    ■ سیمینار و گفتوگۆ لە زانکۆی جۆن هۆبکنز لە واشنتۆن.
    ■ کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵگای عێراقی لە واشنتۆن دی سی.
    ■ دیدار لەگەڵ کۆمەڵگای عێراقی لە شاری هیوستنی ئەمریکا.
    ■ دیداری جەماوەری بەرفراوان لەگەڵ  کۆمەڵگەی عێراقی لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئیسلامی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا.
    ■ کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراقی لە سەنتەری کلدانی عێراقی لە ویلایەتی میشیگان لە ئەمریکا.
    ■ بەسەرکردنەوەی شوێنەوارێکی دێرین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی سۆمەری (2900-3000 ساڵ پێش زایین) لە مۆزەخانەی میترۆپۆلیتان لە نیویۆرک.
    ■ پێشوازیکردن لە بنەماڵەی (کایلا مۆلەر) کە هاوڵاتیەکی ئەمریکی بوو  کە لە ساڵی 2013 لەلایەن چەت لە  تیرۆریستیەکانی داعش لە شاری حەلەب لە سوریا ڕفێندرا.
    ■ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەر و پەیامنێرانی ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوایی لە واشنتۆن.
    ■ چاوپێکەوتن لەگەڵ سی ئێن ئێن.
    ■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەمریکی زە واشنتۆن پۆست.
    ■ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ مۆنیتۆر.
    ■ چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ.
    ■ چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی PBS ئەمریکی.
    ■ سەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن، و چاوپێکەوتن لەگەڵ کارمەندەکانی.