دەستەی کەشناسی: بارانبارین بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت

ناوخۆ
  • 30-04-2024, 18:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ سێ شەممە،دەستەی کەشناسی رایگەیاند:کە بارانبارین بۆ ماوەی 3 ڕۆژبەڕدەوام دەبێت،هۆشداریش له بارینی تەزرە و بارانبارینی به خووڕ له هەندێک ناوچە دەدات.
    "عامر جابری" بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:کە کاریگەری ئەو گۆرانەی کەش و هەوا کە لە دەریای سوورەوە دێت تا ئێستاش بەردەوامە و کاریگەری لەسەر وڵات کردووە بە بارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ لەگەڵ نزم بوونەوە پلەکانی گەرما.
    ڕاشیگەیاند : کە بە پێی پێشبینیەکانمان بارانبارین بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کاریگەری لەسەر چەند ناوچەیەکی وڵات دەبێت.
    هەروەک هۆشداریش دەدات لە ئەگەری بارانبارینی بەخووڕ لە سنووری ڕۆژهەڵاتی وڵات و ئەگەری بارینی تەزرە لە هەندێک لە  ناوچەکانی وڵات.
    لە درێژەی قسەکانیدا ""عامر جابری" ئاماژە بەوەدا کە لە هەینی و شەممەی داهاتووەوە کاریگەری گۆڕانی ئەم کەش و هەوایە کەم دەبێتەوە و لە ئەگەر گۆڕانکاری نوێش،دەستەکەمان ڕاپۆرتی نوێ بڵاودەکاتەوە.