دەستەی کەشناسی پێشبینی بارانبارینی بەخووڕ و نزم بونەوەی پلەکانی گەرمان دەکات

ناوخۆ
  • 28-04-2024, 11:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارینی بەخووڕ لەم هەفتەیە دەکات.
    دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تێیدا هاتووە:ئاسمان بۆ سبەینێ دووشەممە، نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی کەم کە ڕەنگە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا ببێت،بەڵام ئاسمان لە ناوچەکانی باشوور هەور دەبێت و باران و ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێداوە:- ئاسمان لە  ڕۆژی سێشەممە بەشێوەیەکی گشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینێکی مامناوەند لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و  ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما چەند پلەیەک  لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.
    لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- ئاسمان بۆ  ڕۆژی چوارشەممە هەور و باراناوی دەبێت، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوودەبن لە هەموو ناوچەکانی وڵات.
    لەبارەی ڕەوشی کەش و هەوای رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەستەی کەشناسی پێشبینی دەکات : کە ئاسمان هەور و باراناوی بێت لەگەڵ هەورەبروسکەیەکی بەخوڕ لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات ، هەروەها پلەکانی گەرما بەگشتی کەمێک دادەبەزن بە بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو.