هەرسێ سەرۆكایەتییەكە پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەسەر هاوتا ڤێتنامییەكەی لە پاڵەوانێتی ئاسیا دەكەن

سیاسی
  • 24-01-2024, 17:45
  • +A -A

    بەغداد  - 
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكایەتییەكان و سەركردە سیاسییەكان پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانییان كرد بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی گەلانی ئاسیا دوای سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ڤێتنام.
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف رەشید، لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی "ئێكس" كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دەكەین كە بە نمرەی تەواو سەركەوتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئاسیا بەدەستهێنا.
    وتیشی: دوای ئاستێكی نایاب كە تیایدا سەركەوتنتان بەدەستهێنا لە سێ یارییەكەیدا، هیواكانمان لەسەر ئێوە دادەنێین كە بەردەوام بن لە سەركەوتنەكان لە یارییەكانی داهاتوودا و دەستكەوتێكی نوێی وەرزشی شایستەی عێراق و گەلەكەی بەدەستبهێنن.
    هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایپلاتفۆرمی (ئێكس) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پیرۆزبایی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان دەكەین كە بە نمرەی تەواو سەركەوتنیان بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئاسیا بەدەستهێنا.
    وتیشی: هیوای باشترینیان بۆ دەخوازین لە یارییەكانی داهاتوودا، بۆ بەرزكردنەوەی ناوی عێراق لە كۆڕبەندی سەركەوتن و پێشبڕكێكاندا.
    لای خۆیەوە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق و هاندەرە وەرزشییەكانمان دەكەین بۆ گەیشتن بە قۆناغی دووەمی جامی ئاسیا لە دۆحە، و سڵاو لە هاندەرانی عێراق دەكەین كە لە یاریكەدا ئامادەبوون.
    داواشی لە یاریزانەكان كردووە، لە یارییەكانی داهاتوودا بەهێزتر بن.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانیمان توانی لە یاری كۆتایی جامی گەلانی ئاسیا لە قەتەر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هاوتا ڤێتنامیەكەی بباتەوە.