سەرۆك وەزیران رێنمایی خێرا جێبەجێكردنی پڕۆژەی كۆمەڵگەی نوێی حكومی لە ئەنبار دەدات

ناوخۆ
  • 24-04-2024, 18:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئاڕاستەی خێراكردنی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كۆمەڵگەی نوێی حكومی لە ئەنبار كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەردانێكی مەیدانی بۆ پڕۆژەی جێبەجێكردنی كۆمەڵگەی نوێی حكومی ئەنجامدا كە دەكەوێتە ڕۆژئاوای ڕومادی لە ناوەندی پارێزگای ئەنبار.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی، لە پێشكەوتنی كارە بەردەوامەكان و ڕێژەی تەواوكردنی كارەكان ئاگاداركرایەوە، و رێنمایی دا بە خێراكردنی جێبەجێكردن و پێشێلنەكردنی تایبەتمەندییە پێویستەكان كە لە گرێبەستەكەدا هاتووە.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە،  كۆمەڵگەكە كۆی گشتی لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم دروستكراوە، و چەندین بینای حكومی و وێستگەیەكی كارەبا و هۆڵێكی كۆنفڕانس لەخۆدەگرێت، هەروەها پڕۆژەی ژێرخانی (ئاوەڕۆ، ئاو، كارەبا، ڕووناكی، و پەیوەندییەكان) لەخۆدەگرێت.