ره‌وشی کەش و هەوا: خۆڵ بارین و پلەکانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گەرما

ناوخۆ
  • 22-04-2024, 10:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ره‌وشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی کرد لە سبەینێوە تۆز و خۆڵ ببارێت و پلەکانی گەرما بەرزببێتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەسته‌دا، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" کەش و هەوای سبەینێ، ڕۆژی سێشەممە، مامناوه‌ند دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها با لە ڕۆژدا چالاک دەبێت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن، و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەی ناوەڕاست، و لە ناوچەکانی باکوور و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە.”
    ئاماژەی بەوەشکرد کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە خۆش ده‌بێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک هەور، هەروەها با لەم ڕۆژدا  لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوورچالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێک شوێن، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرزدەبنەوە بۆ سەرووی ڕۆژی پێشوو.
    کەشوهەوای پێنجشەممەی داهاتوو بەگشتی خۆش دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
    بۆ رۆژی هەینی داهاتوو کەشوهەوا بەگشتی خۆش دەبێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.