کەشناسی پلەكانی گەرما هەندێك بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 7-11-2022, 14:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ هەفتەی ئێستای ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەکانی گەرما دەکات.
     لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "کەش و هەوای وڵات بۆ سبەی سێشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین کە هەورەبروسکە، هاوکات لەکەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، پلەکانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت."
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەکانی ناوەڕاست، هاوکات لە باکور و باشوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی پێنجشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارین لە بەشەکانی ڕۆژئاواییدا، هەورەبروسکە لە هەندێک کاتدا، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور نیمچە هەور دەبێت، لە کاتێکدا کەکەش و هەوا لە ناوچەکانی باشوور هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما لە بۆ ڕۆژی پێشوو لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبنەوە، هاوکات لە بەشی باکووری وڵات کەمێک بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی هەینی داهاتوو نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوکات کەشوهەوای ناوچەی باکور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشور، کەشوهەوا هەور دەبێت بەڵام بەشێوەی پچڕ پچڕباران و ڕەشەبا و پلەکانی گەرما لە هرر وەك خۆی دەمێنێت." لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، و کەمێک نزمترە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات.
     لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ و وردەکارییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی کەشناسیەوە بڵاوکراوەتەوە: