سەید حەكیم: پشتگیری تەواوی سەردرانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن دەكەین

سیاسی
  • 16-04-2024, 15:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم پشتگیری خۆی بۆ سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن نوێكردەوە.
    سەید حەكیم لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق  (INA ) نێردراوە تێیدا راگەیاند: ئەمڕۆ لەگەڵ گلێن میڵز، باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە بەغدا كۆبووینەوە و هیوای سەركەوتنمان بۆ میڵز لە سەرۆكایەتیكردنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی دەربڕی لە عێراق هەروەها بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئوسترالیا، پێشوازیمان لە خواستی ئەو بۆ كۆمپانیا ئوسترالیەكان كرد بۆ چوونە ناو عێراق و سوودمەندبوون لەو دەرفەتە ئومێدبەخشانەی كە عێراق لە چەند بوارێكدا پێشكەشی دەكات".
    بە گوێرەی راگەیندراوەكە سەید حەكیم وتیشی: پاڵپشتی خۆمان بۆ سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن دەردەبڕین هەروەها وتیشی هیوامان ئەوەیە كە سەردانەكە سوودی باشی هەبێت، هاوكات جەختمان لە گرنگی سەقامگیری عێراق بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی ناوچەكە كردەوە ".
    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە: "هەروەها بانگەوازی ئاگربەست لە غەززە نوێ دەكەینەوە، هەروەها پێویستی دابینكردنی یارمەتی بۆ ئاوارەكان و هێنانی هاوكاری و ئاوەدانكردنەوەی شارەكە"، داوای لە "كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد كۆتایی بە دۆخی دوو ستاندارد لە مامەڵەكردندا بهێنێت".