بەغدا - INA
نووسینەوەی: حسێن ناسڕ
سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، پشتیوانییەكی بەربڵاوی پەرلەمانی و سیاسیی لێكەوتەوە، هاوكات شەقامی سیاسی و جەماوەریی عێراق بە گەشبینییەكی زۆرەوە چاوەڕوانی ئەنجامی سەردانەكە دەكات.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرا، بە سەردانێكی فەرمی لەسەر بانگهێشتی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، گەیشتە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا.
دوێنێ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پێش ئەوەی بەغدا بەجێبهێڵێت بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند : ئامانجی سەردانەكەی واشنتۆن گواستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات بۆ قۆناغێكی نوێ و چالاككردنی ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژییە و ئاماژە بەوە دەكات كە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی هاوتەریبە لەگەڵ بەرنامەی حكومەت و ئەو چاكسازییە ئابوورییانەی كە لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكە شایەتحاڵی ئەنجامدانی یەكەمین كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی هاوبەشی پەیوەندیدار بە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی چوارچێوە ستراتیژییە، كە لە دوای پەسەندكردنی ڕێككەوتنەكەوە هیچ كۆبوونەوەیەكی ئەنجامنەداوە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی هەماهەنگكاران لیژنەكە باس لە دۆسیەكانی بازرگانی، وزە، وەبەرهێنان، پەروەردە، گواستنەوە، ڕۆشنبیری، دژە گەندەڵی و وەرگرتنەوەی پارە دەكات.
دروستكردنی هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەدا
جێگری سەرۆكی لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمان سۆزان مەنسور لە پۆستی لەسەر سەكۆی (X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئێمە هەست بە جددیەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران دەكەین، لەدروستكردنی هاوسەنگی لە سیاسەتی دەرەوەی عێراقدا، لەوانەش بەرژەوەندی دەوڵەت لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری.
مەنسور ووتیشی: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی سەركەوتنی لە بەرژەوەندی باڵای دەوڵەتی عێراق دەكەین لە سەردانەكەی بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
ڕۆڵێكی میحوەری و گرێبەستە ئایندەییەكان
لای خۆیەوە ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان عالیە نسەیف لە پۆستێكی لەسەر سەكۆی (X) ڕایگەیاند: زۆرێك گرەو لەسەر شكستی كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و سەرۆك بایدن دەكەن، لەكاتێكدا گرنگی ئەم كۆبوونەوەیە هاوكات لەگەڵ پەرەسەندنی ئەمنی كە لە ناوچەكەدا بەدی دەكرێت و ڕۆڵەكە زیاد دەكات ئەو ڕۆڵە سەرەكییەی كە عێراق دەتوانێت بیگێڕێت، ئەمەش وا دەكات ئەمریكا پێویستی بەم ڕۆڵە هەبێت و ئامادە بێت بۆ دابینكردنی ئاسانكاری زۆر بۆی.
نسەیف لە درێژەی قسەكانیدا وتی : هەروەها پێشبینی واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا گەورەكانی ئەمریكا دەكەین و تاوتوێی كۆمەڵێك دۆسیەی ئابووری و ڕێگەی هێنانە ناوەوەی وەبەرهێنانی بیانی دەكەین.
هاوكاری هەمەلایەنە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان
لە بەرامبەردا ئەندامی لیژنەی نەوت و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان، بەها نووری لە پۆستی لەسەر سەكۆی (X) وتی: چاوەڕوانی ئەنجامە ئەرێنییەكان دەكەین كە لە سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن و ڕەنگدانەوەی لەسەر خەڵك دەبێت بە بەرزكردنەوەی ئاڵوگۆڕ و هاوكاری لە بوارە جیاوازەكاندا، و بەهێزكردنی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی كە ناوچەكە وێران دەكەن.
هاوبەشی ستراتیژی بەردەوام
لە كاتێكدا ئەندامی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان سروە عەبدولواحید لە پۆستی لەسەر سەكۆی (X) پشتڕاستی كردەوە كە سەردانی سەرۆك وەزیران بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كاتێكی گرنگدا دێت، و دەبێتە گواستنەوەیەك بەرەو قۆناغی نوێی پەیوەندییەكان، بەتایبەتی كە سەردانەكە بەڵگەیە لەسەر خواستی عێراق بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەكی ستراتیژی بەردەوام لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر.
عەبدولواحید دەشڵێت : ئەو دۆسیانەی باسیان لێدەكرێت، چ ئابووری، ئەمنی، یان سیاسی، بەدڵنیاییەوە دەبێت سوودی بۆ عێراق هەبێت و ڕۆڵی هەبێت لە بوژانەوەی ئابووری و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ نرخی دینار.
بەرجەستەكردنی ڕوونی ڕێبازی حكومەت
پەرلەمانتاری سەربەخۆ سەنا ئەزیرجاوی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: سەردانی سەرۆك وەزیران و شاندی یاوەری بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەرجەستەیەكی ڕوونی ڕێبازی حكومەتی عێراقە بۆ كرانەوە بۆ ژینگەی نێودەوڵەتی و هەوڵدان بۆ گواستنەوە لە پەیوەندییەكانی عێراق لەگەڵ واشنتۆن لە لایەنی تەنها ئەمنییەوە بۆ كاراكردنی پرسەكانی ئابووری و گەشەپێدان و هاوبەشی ڕاستەقینە، هەروەها كاركردن بۆ فراوانكردنی چوارچێوەكانی هاوكاری لەگەڵ ئەمریكا، بەتایبەتی لە هەموو جۆرە بوارێكی ئابووریدا.
ئەزیر جاوی ئاماژەی بەوەدا : بەردەوامبوون لە چالاككردنی بڕگەكانی ڕێككەوتننامەی ستراتیژی كە پەیوەندییان بە حەوت كەرتیبەنرخ و گرنگەوە هەیە، بەتایبەتی كە ئەمریكا هاوبەشێكی ستراتیژییە و پێویستمان بەوەیە پەیوەندی لەگەڵیدا گەشە بكات و فراوانتر بێت هیوادارین بەدوای كاریگەرییەكانیدا بگەڕێین و دەرئەنجامی ئەم سەردانە گرنگە لە ئایندەیەكی نزیكدا، لە خزمەتی وڵاتی خۆشەویستماندا.
گەڕاندنەوەی متمانە بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی جیهان
لەبەرامبەردا ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران، عەلی مەشكوور لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەوەی سودانی بەدوایدا دەگەڕێن لە مامەڵەكردن لەگەڵ كێشە هەڵپەسێردراوەكان و لەگەڵ هاوسەنگی سیاسی و ئابووریدا دەگەڕێتەوە و متمانە بۆ بەهێزكردنی هاوبەشی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان.
مەشكور ئاماژەی بەوەشكرد : هەڵبژاردنی ئەمریكا وەك وێستگەی یەكەم دەبێتە پرۆسەیەك بۆ پاڵاوتنی پەیوەندییەكانی دەرەوە، دەستپێدەكات لە نێوان عێراق و ئەمریكا، بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی دۆسیانەی كە لەگەڵ ئەمریكا هاوبەشی دەكەین، و دەست پێدەكات لە هەموو وڵاتانی جیهان.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستپێكردنی پەیوەندییەكان دەبێتە هۆی چالاككردنی ڕێككەوتنی ستراتیژی لە بوارەكانی بوونی سەربازی و لایەنی ئابووری و وەبەرهێنان، جگە لە بوارەكانی گەشەپێدان و پەروەردە و تەكنەلۆجیا و ئەگەری چەندین بواری تر.
دووپاتیشی كردەوە كە هەڵبژاردنی ئەمریكا لە پێشەنگەوە دەبێتە پەیامێكی دڵنیایی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان لەڕووی هاریكاری و وەبەرهێنانەوە، هەروەها لەڕێگەی فاكتەرەكانی پابەندبوونی هاوبەشی نێوان هەردوولا كە دەبێتە هۆی هاوكاری هاوبەش لەگەڵ عێراق لەڕووی سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتییەوە، و تەنانەت لە ڕووی سەربازیشەوە.
ناوبراو هیوای خۆی دەربڕی كە سەردانەكەی سودانی بۆ واشنتۆن هەنگاوی دەستپێك بێت بەرەو هاوكاری عەرەبی و جیهانی و گەڕانەوەی عێراق بۆ پێگەی سروشتی خۆی لەنێو وڵاتاندا بەهۆی ئەو عەقڵ و سەرچاوە زۆرەی كە خاوەنییەتی.
یاریزانێكی كاریگەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی
سامر زیبان پەرلەمانتار لەسەر سەكۆی (X) دەڵێت : سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن، ڕەنگدانەوەی پێگەی عێراقە وەك یاریزانێكی كاریگەری ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە بوارەكانی ئابووری، ئەمنی و سیاسیدا.
سەبارەت بە پەرلەمانتار نیسان زایر، لە پۆستێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە: گرنگی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ ئەمریكا تەنها لە دۆسیە هەستیارەكانی عێراقەوە سەرچاوە ناگرێت، بەڵكو لە دۆخە گڕگرتووە ناوچەییەكەشەوە سەرچاوە دەگرێت كە عێراق ئاواتەخوازە تیایدا لایەنێكی چالاك بێت بە شێوەیەك كە خزمەت بە پرسە نیشتمانی و عەرەبی و ئیسلامییەكان بكات.
كارەكتەرێكی باوەڕپێكراو و كاریگەر
لە بەرامبەردا پەرلەمانتار عەقیل فەتلاوی لە بلۆگەكەیدا دەڵێت: بە سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ واشنتۆن، ڕۆڵی عێراق وەك كارەكتەرێكی متمانەپێكراو و كاریگەر لە بنیاتنانی جیهانێكی ئاشتی و سەقامگیری و بەشداریكردن لە داڕشتنی ئایندەیەك كە پشت بە هاوبەشی دەبەستێت، تیشك دەخرێتە سەر لە بواری وزە و ئابووری و بازرگانیدا.
سەردانێكی مێژوویی
زەیتون دولەیمی نوێنەری پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: وەك هەمیشە بە هەنگاوە متمانەبەخۆبووەكانتان دڵی عێراقییەكان گەرم دەكەنەوە، سەردانێكی مێژوویی دەبێت بەهۆی ئامانجە گرنگەكانەوە بۆ عێراق و هەموو ناوچەكە هەڵدەگرێت.
دولەیمی ووتیشی : دوای ئەوەی بە تەواوی لە دۆسیە سەردانەكە ئاگاداركراینەوە، پشتگیری لە هەموو ئەو ناوەڕۆكانە دەكەین كە تێیدا هاتووە دڵنیاین كە پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا دەخاتە سەر ڕێگای ڕاست.
هاوكات پەرلەمانتار نایف شمری لە بلۆگەكەیدا دەڵێت: عێراق وەك یەك وڵات لە پشت سەرۆك وەزیرانەوە لە سەردانەكەیدا بۆ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، چونكە بەرژەوەندی میللەتەكە لە پەیوەندییە سیاسییەكان تێدەپەڕێت و هاوكاریی هەمەلایەنە دەردەبڕێت بۆ گەیشتن بە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بۆ گەلی عێراق لە هەموو نەتەوەكان.
لای خۆیەوە پەرلەمانتار ساهیرە عەبدوڵڵاجبوری لە پۆستی بلۆگەكەیدا ڕایگەیاندووە: بە گەشبینییەكی زۆرەوە چاوەڕوانی سەردانەكەی سەرۆك وەزیران دەكەین بۆ ئەمەریكا سەبارەت بەو بابەتانەی كە گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، بەو هیوایەی كە ئەمە دەستكەوتی زیاتری لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و شكۆی عێراق بپارێزێت و سەروەری لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا.
یەك دەنگ
پەرلەمانتار دورەید جەمیل،لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ووتی: سەردانی سەرۆك وەزیران/ ئەندازیار محەمەد شیاع سودانی بۆ واشنتۆن دی سی، پشتڕاستی دەكاتەوە كە عێراق بە یەك دەنگ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قسە دەكات، نوێنەرایەتی هەموو خەڵكی وڵات بكەن بەبێ جیاوازی لە نێوان ئاراستەكانیاندا.
هەڵبژاردەی نیشتمانی
سەبارەت بە سیاسەتمەدارە سەربەخۆكە عیزەت شابەندەر لە پۆستی بلۆگەكەیدا لەسەرسەكۆی (X) دەڵێت: سەرۆك محەمەد شیاع سودانی هەڵبژاردەیەكی تەواو نیشتمانی عێراقییە، نەك بە ئیرادەیەكی دەرەكی سەپێنراوە، نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوا، و بەرژەوەندی عێراق و گەلەكەی لە سەرووی هەموو ڕەچاوكردنێكەوەیە.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە کوێت