دەستپاکی: جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێکی دیوانی پارێزگای واست و دوو تۆمەتباری دی

ناوخۆ
  • 15-04-2024, 11:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری بەشی سامانی ئاو و دوو باجگر لەدیوانی پارێزگای واست دەرکردووە لەبەروەرگرتنی باج بەشێوەیەکی نایاسایی کەلەساڵی 2020ەوە چوار ملیار دیناریان لەخەڵک سەندووە.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندن لە لەدەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا ئاماژەی بەوەدا کە بە یاداشتنامەیەکی دادوەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سەربەدەستەکە لەواست دوو تیمی کارکردنی پێکهێنا ویەکێکیان لە زاڵگەی میسان/ کوت ئامادەبوو و ئەوی دیکەشیان چووە بەشی سامانەکانی ئاو لەدیوانی پارێزگاکە، پاش بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی باجوەرگرتن بەدەرلەیاسای کارپێکراو، پاش لێکوڵینەوەو پشکنین گەیشتنە ئەودەرەنجامەی کە زانیاریەکان ڕاست ودروستن ، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو تاوانبارەکە پسوولەی ژمێرەی 38  یان بڕیوە کە سەربە پارێزگای واستە و کۆی ئەو پارانەی کە لەساڵی 2020 بڕیویانە گەیشتووتە چوار ملیاردینار.
    وتیشی تیمەکە توانیان دەستگیریان بکەن بەپێی مادەی 339 لەیاسای سزادان، ماددەکە باس لەوەدەکات کە بە زیندانیکردن سزادەدرێت کە لە حەوت ساڵ زیاترنەبێت بۆ هەرفەرمانبەرێک کە پابەند نەبێت بە خزمەتی گشتی و شتێک بۆ خۆی بقۆزێتەوە کە شایستەی نەبێت.