ئامارێک دەربارەی ژمێرە کاراکانی بانک

ئابوری
  • 29-05-2022, 14:34
  • +A -A

    بەغداد/INA
    یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاماری ژمێرە بانکیەکاراکانی خۆی ڕاگەیاند ئاماژەشی بەوەدا کە ڕێژەی گەشەکردن لەساڵی پێشوودا بەبەراوورد بەساڵی ٢٠٢٠ گەیشتووەتە ٩٫٧٥٪.
    بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یەکێتیەکە علی تاریق لەبەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکرد وتی ژمێرە بانکیە کاراکان تاکو کۆتایی ساڵی پێشوو گەیشتووەتە ٦٫٦٩٦٫٦٥٧ ژمێرەی بانکی ، کەدابەشکراونەتە سەر ٢٫٠١٦٫٣٢٢ ژمێرەی بەردەوام و ٣٫٩١٥٫١٧٥ ژمێرەی کۆکردنەوە و ٥٧٣٫٢٠٥ ژمێرەی کۆمپانیاکان و٩٥٥ ١٩١٫ وەک کۆگەکراوێکی ژمێرەیی چەسپاو.
    هەروەها وتیشی کە تێکڕای گەشەسەندنی ژمێرە بانکیەکان لەساڵانی ٢٠١٧ ٫٢٠٢١ گەیشتووەتە ٣٩٢٪ ئەمەش بۆ ئاسانکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی ژمێرەیی وزیادکردنی خزمەتگوزاریەکان و جێگرکردنی مووچەکان زیادکردنی لقەکانی بانکەکان  دەگەڕێتەوە .
    هەروەها وتی کە لەماوەی پێنج  ساڵی پێشوودا ڕێژەی گەشەکردنی ژمێرەی کۆگەکردنە چەسپاوەکان  لەهەموو سەرووتربووە، ئەویش لەبەر متمانەی بەشداربووان بە کەرتی بانکی و فرەجۆری خزمەتگوزاریە بانکیەکان، ئاماژەشی بەوەدا کە ژمێرەی کۆگەکردنی پارە لەپلەی دوودادێت لەڕووی گەشەکردنەوە.
    هەروەها وتی کە ڕێژەی گەشەسەندن لەساڵی ٢٠٢١ بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٠ بەمشێوەیە بووە ژمێرەی کراوە ٢٪ ژمێرەی کۆمپانیاکان ٢٢٪ ژمێرەی کۆگە کردن ١٢٪ ژمێرەی هەڵگرتنی چەسپاویش ٣٪.