دەستەی کەشناسی : سبەی دووشەممە ئەگەری پروشکە باران و دابەزینی پلەکانی گەرما هەیە

ناوخۆ
  • 14-04-2024, 10:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە  پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- بۆ سبەینێ دووشەممە،ڕەوشی کەش و هەوای وڵات بەشێوەیەکی گشتی ئاسایی دەبێت، و ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی پەرشوبڵاو کە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، بەتایبەتی لە بەشەکانی ڕۆژئاوای وڵات،هەروەک پلەکانی گەرما بەبەراورد بەرۆژانی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا کەمێک دادەبەزێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئاسمانی وڵات لە  ڕۆژی سێشەممە بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت و لەهەندێک شوێن لە ناوچەکانی باشوور نیمچە هەور دەبێت ،هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور چەند پلەیەک بەرز دەبێتەوە،بەڵام لە ناوچەکانی باشوور کەمێک دادەبەزێت بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.
    راگەیەندراوەکەی دەستەی کەشناسی ڕوونیشیکردۆتەوە:-کە ئاسمانی وڵات لە  ڕۆژی چوارشەممە بەگشتی ساماڵ  دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.
    سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای وڵات لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ، دەستەکە ئەوەی خستۆتەروو :- کە ئاسمان لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.