سەرۆکی کۆمار: نوێنەرێکمان نارد بۆ بەسرە بۆ دیدار لەگەڵ كه‌س وكاری قوربانیان و بریندارەکان

سیاسی
  • 2-04-2024, 20:56
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ سێشەممە، لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەو کەسانە کرد کە لە ڕووداوی هاتوچۆی بەسرە گیانیان لەدەستدا، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە نوێنەری سەرۆکایەتی کۆمار ڕەوانە کراوە بۆ شارەکە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کەس وکاری قوربانیان و بریندارەکان.
    سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، نووسیویه‌تی: بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ڕووداوە پڕ ئازارەکەی پارێزگاری بەسرەمان پێگەیشت، کە لە ئەنجامدا بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی خوێندکارەکانمان لە ئەنجامی ڕووداوێکی په‌رینه‌وه‌.
    ئاماژەی بەوەشکرد، "پەیوەندیمان بە پارێزگاری بەسرە کرد بۆ زانینی پێشهاتەکانی ئەو ڕووداوە ئازاربەخشە، هەروەها نوێنەری سەرۆکایەتی کۆمارمان ڕەوانەی شارەکە کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و بریندارەکان کۆببێتەوە، سه‌رۆك كۆمار داوای له‌لایەنە پەیوەندیدارەکانی كرد ئەوپەڕی هەوڵەکانیان بخه‌نه‌ر گه‌ڕ بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و دڵنیابوون لەوەی ڕووداوێکی بەدبەختی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە."
    سەرۆکی کۆمار سەرەخۆشی لە دڵەوە و هاوخەمی قووڵی پێشکەش بە بنەماڵەی قوربانیانی کرد وهیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکانی خواست.